پێشبینی كراوە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا (مانگی 9) یەكەم بارانبارین لە هەرێمی كوردستان روو بدات و هەروەها پلەكانی گەرماش بەتەواوی روو لە دابەزین بكەن و كەشوهەوایەكی پاییزە دروست ببێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە کۆتایی ئەم مانگەدا گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روو دەدات، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە قۆناغێکی دیكەی دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات و کەشێکی تەواو پاییزی دروست دەبێت.
هەروەها رایدەگەیەنێت: لەگەڵ هاتنی ئەم بارستە هەوایەدا، هەروەها بڕێکی زۆر شێ ڕێژەیی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەكات و بەهۆیەوە شەپۆڵێکی بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە یەکەم شەپۆڵی بارانبارینی گشتگیر لە هەرێمی كوردستان.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژەی بەوەش دا كە بڕ و جۆری ئەم بارانە لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بڕی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و تەنانەت لەهەندێك کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.