بەهۆی رووداوی دزەكردنی گازی ئەمۆنیا لە كارگەیەكی دروستكردنی پەینی كشتوكاڵی لە سنووری پارێزگای بەسڕە، گیانلەدەستدان تۆمار كراوە.
ئەمشەو یەكشەممە لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی پەینی كشتوكاڵی رووداوی دزەكردنی گازی ئەمۆنیا رووی دا، سەرەتا وا بڵاو كرایەوە كە بەهۆی رووداوەكە چەند كرێكار و هاووڵاتییەكی نزیك كارگەكە تووشی تەنگەنەفەسی بوونە.
میدیاكانی بەسڕە بڵاویان كردەوە: لە ئەنجامی دزەكردنی گازەكە، بەداخەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش زۆر بە سەختی بریندار و تووشی تەنگەنەفەسی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.