Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 23:08

ترەمپ كاتی کۆتاییهاتنی شەڕی ئەمریکا و ئێران دیاری دەکات

100%

سەرۆکی ئەمریکا دوناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئێران هەوڵ دەدات بە هەر نرخێک بێت ڕێککەوتنێک لەگەڵ وڵاتەكەی واژۆ بکات، بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان وەك ئەمریكا ئامادە نین ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن کە نموونەیی نەبێت یاخود کەموکوڕی هەبێت.

ترەمپ ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی: ئێران دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ڕێککەوتن بکات، بەڵام من ڕێککەوتنێک واژۆ ناکەم ئەگەر نموونەیی و بێ کەموکوڕی نەبێت.

لە هەمانكاتدا ترەمپ پێشبینی کرد کە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران پێش یاخود ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆتایی پێ بێت.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدا دێن کە ئاڵۆزی و ئاڵۆزتربوونی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و چاودێرانیش چاوەڕێی ئاڕاستەی پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتوو دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.