شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی تیرۆریست (ئەبوو ساهر)ی فەرماندەی رێكخراوی داعشی لە سنووری پارێزگای كەركووك راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق هاتووە: لە ئۆپڕاسیۆنێكی تۆكمەدا توانرا تیرۆریستێك بەناوی (ئەبوو ساهر) دەستگیر بكرێت كە پێشتر بەپێی ماددەی دژەتیرۆر بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوان دژ بە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان داواكرابوو.
ئۆپراسیۆنەكە لە شارەدێی (یایجی) لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجامدرا كە تاوانبار خۆی تێدا حەشاردابوو.
تیرۆریست ئەبوو ساهر یەكێك بووە لە فەرماندەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و پێشتر چەندین پۆستی لە سنووری پارێزگای ئەنبار هەبووە وەك فەرماندەی فیرقەی یەرمووك و بەرپرسی دیوانی خزمەتگوزاری رێكخراوی داعش و چەندین پۆستی دیكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.