Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 20:42

دوێنێ كەمترین كەشتی نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمز تێپەڕیون

100%

بەپێی ئەو داتایانەی ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردۆتەوە، دوێنێ پێنجشەممە كەمترین كەشتی گواستنەوەی نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕیون، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری كردۆتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

بەپێی داتاكانی ئاژانسەكە، دوێنێ پێنجشەممە جوولەی کەشتییە بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی گەرووی هورموز بۆ تەنیا 7 کەشتی دابەزیوە، دوو كەشتی لە گەرووەكە دەرچووە، هەروەها 5 كەشتی دیكەش چووەتە ناو گەرووەكەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە 11 كەشتی گواستنەوەی نەوت لەنێو گەرووی هورمز تێپەڕ ببوون، لە 10 رۆژی رابردووشدا بەشێوەیەكی ئاسایی رۆژانە 15 كەشتی بەنێو گەرووەكە تێپەڕ دەبوون.

لەلایەكی دیكەوە هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووی بابولمەندەب تا ئێستا ئاساییە، دوێنێ پێنجشەممە 26 كەشتی بارهەڵگر بەم گەرووەدا تێپەڕیوە، لە 10 رۆژی رابردووشدا بەشێوەیەكی ئاسایی رۆژانە 27 كەشتی بەم گەرووەدا تێپەڕیون.

بەهۆی كەمبوونەوەی جوولەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز، شەوی رابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 100 دۆلارەوە بۆ 108 دۆلار بەرزبووەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.