Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 20:42

په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌ت لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

100%


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە یادی 65 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا جارێكی دیكە جەختی لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەم بۆنە مێژووییەدا كردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاندووە: شۆڕشی مەزنی ئەیلوول چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول:-

لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

لەم یادەدا، جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکەینەوە.

یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول پیرۆز بێت و سڵاو لە گیانی پاکی شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

11ی ئه‌یلوولی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.