بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووخانی سەقفی پڕۆژەیەكی بیناسازی كە لەژێر دروستکردندا بووە لە گەڕەکی عەتێفییە لە بەری کەرخی شاری بەغدا، كرێكارێك گیانی لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە کاتی کارکردن و ڕشتنی کۆنکرێتی سەقفی باڵەخانەكە ڕوویداوە.
تیمەکانی ڕزگارکردنی بەرگریی شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانویانە تەرمی كرێكارەكە دەربهێنن و بریندارەکانیش ڕزگار بکەن. هەروەها دوای پێشکەشکردنی فریاگوزاریی سەرەتایی، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە کراون.
بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکار و چۆنیەتی ڕوودانی رووداوەكە دەست پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.