Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 19:52

ترەمپ داوایەكی سعوودییەكان بۆ گورز وەشاندن لە حوسییەكان ڕەت دەكاتەوە

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی داوایەكی سەرۆكی سعوودییە رەت دەكاتەوە بۆ گورز وەشاندن و هێرشكردنە سەر حوسییەكانی یەمەن.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی كە ئەمڕۆ هەینی قسەیان بۆ ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریكی كردووە گوتوویانە: محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە دوێنێ پێنجشەممە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و داوای لێ کردووە سوپای ئەمریكا گورزی راستەوخۆ لە حوسییەکان بووەشێنێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، ترەمپ داواکارییەکەی محەمەد بن سەلمانی ڕەت کردووەتەوە. هەروەها دوو بەرپرسە ئەمریکییەكە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئێستادا ئیدارەی ئەمریکا هیچ نیەتێكی نییە بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازیی ڕاستەوخۆ دژی حوسییەکان.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە چەكدارانی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران ڕوویان لە کۆنتڕۆڵکردنی بەندەری مەخای یەمەنی کردووە، ئەمەش رەنگە مەترسیی زیاتر لەسەر جوولەی دەریاوانی لە دەریای سوور دروست بکات. هاوکات لەگەڵ توندبوونی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان لە ناوچەکەدا، ئاستی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورموزیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.