له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری هه‌ولێر داده‌نرێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش وه‌زیری شاره‌وانی سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی كرد به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و دانانی ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌كه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە كۆبوونەوەیەكدا تیشكی خسته سه‌ر دیدگا و ڕوانگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت له گرنگیدان به پڕۆژه‌ی دانانی ماسته‌رپلان و به‌تایبه‌تی دانانی ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری شاری هه‌ولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ولێر، به‌ڵكو بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، به‌و پێیه‌ی هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و ڕۆژانه زۆرترین گه‌شتیاری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی تری عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه ڕوو له‌و زۆنه گرنگه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری هه‌ولێر یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له‌سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بایه‌خی زۆر به پاراستنی ناسنامه و كولتوور و كه‌له‌پوور و خانوو و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی چه‌قی شاری هه‌ولێر ده‌درێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابووری و ژیاندنه‌وه‌ی شوێنه فه‌رامۆشكراوه‌كانی چه‌قی شاری هه‌ولێر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕەچاوی بواره‌كانی جوانكاری، خزمه‌تگوزاری، ئابووری، ژینگه‌یی، كولتووری، شوێنه‌واری، هاتوچۆ و گواستنه‌وه و ته‌لارسازی و گه‌شتیاری و چه‌ندین بواری دیكه‌ش ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد گرنگی زۆر به‌و بابه‌ته بده‌ن و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت و له سوودی شاری هه‌ولێر و هاووڵاتییانی شاره‌كه‌دا بكه‌وێته‌وه.
فۆتۆ: دیمەنێكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بۆ ماستەرپلانی چەقی شاری هەولێر:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.