Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 15:25

هاتوچۆی سۆران: رێگەی نێوان ڕواندز – جوندیان دادەخرێت

100%

سبەی ڕێگەی نێوان ڕواند – جوندیان دادەخرێت و هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات ئەو ڕێگایە نەگرنە بەر و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاوی کردەوە کە سبەی رێگەی نێوان ڕواندز – جوندیان دادەخرێت.

هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەە کردووە کە داخستنەکە بەهۆی چاککردنەوەی پردی جوندیانە و ئەم داخستنە کاتییە و لە کاتژمێر 8ـی بەیانی بۆ 6 ئێوارە دەبێت.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و سەلامەتی گشتی هاوکار و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.