توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی براونی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە بەکاربەران لە ئەمریکا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە لە ئاکامی جەنگی دژ بە ئێران، رووبەڕووی تێچوویەکی زیادی 100 ملیار دۆلار بوونەتەوە.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەکات کە هەر دوو خولەک جارێک نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری دیكە دەچێتە سەر فاکتۆرەی تێچووی هاووڵاتییانی ئەمریکا.
بەپێی زانیارییەکانی توێژینەوەکە، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گاز لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە 28ی شوباتی رابردوو، زیاتر لە 760 دۆلار تێچووی زیادەی خستووەتە سەر شانی هەر خێزانێکی ئەمریکی.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی گاز لە ئەمریكا ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمار کردووە و نرخی یەک گالۆن گەیشتووەتە 5.90 دۆلار، ئەمەش بە ڕێژەی 60% بەرزبوونەوە نیشان دەدات بە بەراورد لەگەڵ ئاستی نرخەکانی لە ساڵی ڕابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.