مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی لەلایەن مەنسور بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئیمارات پێ گەیشت بەهۆی كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی.
مەنسور بن زاید ئال نەهیان لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ مەسرور بارزانی نووسیویەتی: ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە دڵتەنگی و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانیمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی دڵسۆزانەتان بۆ دەردەبڕین لەم خەمە قووڵەدا.
مەنسور بن زاید ئال نەهیان لە پەیامە هەروەها نووسیویەتی: داواکارین لە خودای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و لێخۆشبوون و ڕەزامەندیی خۆی پێ ببەخشێت و بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات، هەروەها ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و خۆشەویستانی ببەخشێت.
ڕۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026، شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.