وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە 5ی ساڵی 2026ی دەرکرد، کە تێیدا مەرج و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ فەرمانبەران ڕێکخستووەتەوە.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەکە، دەسەڵات دراوەتە وەزیر و سەرۆکی ئەو فەرمانگانەی بەستراو نین بە وەزارەت، کە مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە بدەنە فەرمانبەران لە کاتی پێویستدا، بەو مەرجەی ماوەی مۆڵەتەکە لە 2 ساڵ تێپەڕ نەکات.
مەرج و وردەکارییەکان:
1- ماوەی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ هیچ مەبەستێکی خزمەت و خانەنشینی ئەژمار ناکرێت.
2- سەرجەم ڕێنماییە کۆنەکانی ساڵانی (2015، 2016، 2017، 2018، 2020، 2022) کە تایبەت بوون بەم بابەتە، کارکردن پێیان ڕادەگیرێت.
3- ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە، تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان بەردەوام دەبن، بەڵام مۆڵەتەکەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە.
4- ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و ماوەکەی گەیشتووەتە 2 ساڵ، جارێکی دیکە شایستەی وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە نابنەوە.
ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت و گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.