Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 10:59

کۆریای باشوور تاوتوێی بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکات

100%

بەرپرسێکی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن حکوومەتی وڵاتەکەی بڕیاری کۆتایی دابێت بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمز، بەڵام جەختی کردەوە کە سیئۆل خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکی کردەییە بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا، کە ڕەنگە ڕێکاری سەربازیش بگرێتەوە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە کۆریای باشوور هیچ هاوکارییەک لەم بوارەدا پێشکەش ناکات دوورن لە ڕاستی. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان کۆریای باشوور لە ئێستادا پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، و دۆسیەی نیمچە گەیەنەرەکان یەکێکە لەو بابەتە سەرەکییانەی کە هەردوو هاوپەیمانەکە گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

لە بەرامبەردا، میدیاکانی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوە حکوومی و سەربازییەکانەوە بڵاویان کردەوە، کە وڵاتەکە خەریکی ئامادەکارییە بۆ ناردنی هێز بۆ پشتگیریکردن لە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، حکوومەت خەریکی ئامادەکردنی ڕێکارە یاساییەکانە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پەرلەمان لەسەر ئەم هەنگاوە، و بڕیارە داواکارییەکە لەم مانگەدا ئاراستەی پەرلەمان بکرێت.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکوومەتی سیئۆل تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات، لەوانە ناردنی فڕۆکەیەکی چاودێریی دەریایی، کەشتییەکی پشتیوانیی لۆجستی و یەکەیەکی تایبەت بە دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی مینە دەریاییەکان. هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بەردەوامە سەبارەت بە دیاریکردنی قەبارە و جۆری ئەو بەشدارییە ئەگەرییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.