ئەمڕۆ سێشەممە 9/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادە بوو، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
هەروەها جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.