Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 07:27

نەتانیاهۆ دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەترین بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس رادەگەیەنێت

بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمشەو سێشەممە دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەترین بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی راگەیاند.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: هێزەكانی ئیسرائیل لە ئۆپڕاسیۆنێكدا توانییان سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی بزووتنەوەی حەماسی لە كەرتی غەززە دەستگیر بكەن.

نەتانیاهۆ ناوی ئەو بەرپرسەی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی بزووتنەوەی حەماسی ئاشكرا نەكرد كە دەستگیركراوە.

لای خۆیەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە رایگەیاند: یەكێكە لە گەورەترین فەرماندەكانی حەماس و بەرپرسی یەكەمی شاردنەوە و گواستنەوەی بارمتە ئیسرائیل و بیانییەكان بووە، لەماوەی رابردووشدا چەندین بەرپرسیارەتی گرینگ و نهێنی لە بزووتنەوەی حەماس پێ دراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.