Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 03:58

پەیامێكی هاوخەمی لە نێچیرڤان بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بەهۆی كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی نووسەر و ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی بڵاو كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان لە پەیامە هاوخەمییەكەدا رایدەگەیەنێت "خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد".

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان:-

بۆ کۆچی دواییی نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان، ئەکادیمیای کوردی و تەواوی نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان دەکەم، هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/9/1

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.