ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشكرای كردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سنووردار لە گەرووی هورمز بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی گواستوویەتییەوە: ترەمپ تاوتوێی وەشاندنی زەبر و هێرشی سنووردار لە گەرووی هورمز دەکات، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ئێران لە دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان تەرخانی کردوون.
ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی ئەو ئاڵۆزییە سەربازییانەدا دێت کە لە شەوی ڕابردووەوە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، کە بە دەستپێکردنی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران دەستی پێ کرد.
لە بەرامبەریشدا و بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تاران بە هێرشکردنە سەر بنكەكانی سوپای ئەمریکا لە ئوردن و ئیمارات وەڵامی دایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.