سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە درۆنێكی پێشكەوتووی دوژمنیان لە جۆری (MQ-9) خستووەتە خوارەوە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان درۆنێكی جۆری MQ-9ی دوژمن ئاشکرا کرا و خرایە خوارەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوەی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی ئەو هێرشە سەربازییانە دێت كە لە شەوی ڕابردووەوە لە ناوچەکە بەردەوامە، کە بە هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک لە باشووری ئێران دەستی پێ کرد.
لە بەرامبەریشدا سوپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و ئیمارات وەڵامی ئەو هێرشانەی ئەمریكای دایەوە.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندی كردووە و بەڵێنی داوە كە وەڵامێكی توندی ئێران بدەنەوە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی كە كردوویانەتە سەر بنكە سەربازییەكانیان لە ئوردن و ئیمارات.
لە بەرامبەریشدا کەناڵی (فۆکس نیوز) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمریکی گواستوویەتییەوە كە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئوردن و ئیمارات زیانی گیانیان نەبووە، هەروەها زیانی گەورەی ماددیشی دروست نەكردووە بەهۆی ئەوەی رێگری لە سەرجەم مووشەکەکان كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.