ئاژانسێكی سەر بە یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارییەكی بەپەلەی داوەتە سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كاری فڕۆكەوانی دەكەن یاخود گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، داوایان لێ كراوە ئەم ماوەیە خۆیان لە ئاسمانی عێراق و ئێران و لوبنان بەدوور بگرن.
ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی ڕاسپاردەیەكی داوەتە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و ئاگاداری كردوونەتەوە کە خۆیان لە فڕین لە ئاسمانی وڵاتانی عێراق، ئێران و لوبنان، هەروەها چەند ناوچەیەكی دیكەی وڵاتانی کەنداو بەدوور بگرن.
داواشی لێ كردوون تا ڕۆژی 30ی ئەیلوولی داهاتوو كار بەم ڕاسپاردە و ئاگادارییە بكەن.
ئەم ڕاسپاردەیەی ئاژانسەکە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی مەترسییە ئەمنییەکانە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و گەشتیاران دەركراوە.
لە ڕاسپاردەكەی ئاژانسی ئەوروپی جەخت لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هێڵ و ڕێڕەوی جێگرەوە کراوەتەوە بۆ ئەو گەشتانەی ڕوو دەکەنە ناوچەکە یاخود بەسەریدا تێدەپەڕێن، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ ستافی فڕۆکەوانی و سەرنشینانی گەشتە بازرگانییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.