ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەمەش کۆتایی بە کاروانێکی نزیکەی 20 ساڵەی تەمەنی لەگەڵ تانگۆ هێنا.
مێسی ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێكدا ڕایگەیاند "دوای 20 ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەکە، وازهێنانی خۆم لە یارییکردن لەگەڵ ئەرجەنتین ڕادەگەیەنم". جەختیشی کردەوە کە بڕیارەکە ئازار بەخشە، بەڵام هەست دەکات کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە کاروانە نێودەوڵەتییەکەی بهێنێت.
مێسی هەروەها نووسیویەتی "سەرجەم تواناکانی خۆمم لەپێناو درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەخشیوە، شانازی بە هەموو ئەو دەستکەوتانەوە دەکەم کە پێکەوە بەدەستمان هێناون". هەروەها سوپاسی جەماوەر، خێزانەکەی، هاوڕێکانی و سەرجەم ئەو کەسانەی کرد کە لە کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردە یاوەرییان کردووە.
مێسی جەختی کردەوە کە سەرەڕای وازهێنانی، لە دەرەوە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیاری وازهێنانەکەی دوو ڕۆژ دوای یاریی کۆتایی نووسرابووەوە، بەڵام دوای کۆچی دوایی باوکی زیاتر قەناعەتی پێهاتووە وازبهێنێت.
ئەم بڕیارەی مێسی دوای کاروانێکی دوور و درێژی مێژوویی دێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە تێیدا ناسناوی جامی جیهانی 2022ی بەدەستهێنا، لەگەڵ چەندین ناسناو و دەستکەوتی دیكە کە کردیانە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.