Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 18:32

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە دەكات و بەڵێن دەدات وەڵامێكی توندی ئێران بداتەوە

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئوردن و چەند ناوچەیەكی دیكە، هەڕەشەی توندی كرد و بەڵێنی دا وەڵامێكی توندیان بۆ ئەو هێرشانە هەبێت.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: سەرکردایەتی ئێران لە گێژاو و فەوزایەكی تەواودایە و تەنیا شتێک کە ئێستا هەیانبێت هەواڵی فەیك و درۆینەیە.

ترەمپ ئێرانی بەوە وەسف کرد کە "بە فەرمی وڵاتێکی شکستخواردوو و مردووە"، بەڵێنی وەڵامدانەوەی توندی ئەو هێرشانەی دا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کرانە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەكەدا.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژێرخانی دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکییان لە ئوردن بۆردومان كردووە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کرد: ژێرخان و شوێنی جێگیربوونی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنمان لە هەردوو بنکەی ئاسمانی ئەمریکی (شا حوسێن) و (ئەزرەق) لە ئوردن بەتەواوەتی تێكشكاند.

لە بەرامبەریشدا کەناڵی (فۆکس نیوز) لە سەرچاوەیەکی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییەوە: زیانی گەورە لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان لە ئوردن نەبووە و سەرجەم مووشەکەکان ڕێگرییان لێ کراوە.

هەروەها رایگەیاند: ئێران مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کردووە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەمان كە دوێنێ یەكشەممە كردمانە سەر گەرووی هورمز.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.