Erbil 31°C شەممە 29 ئاب 05:16

بەریتانیا زۆرترین مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بە پەنابەران بەخشیوە

کوردستان TV
100%

بەریتانیا لە ماوەی ساڵێكدا زۆرترین ڕێژەی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (الإقامة الدائمة) لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا بە پەنابەر و کۆچبەران بەخشیوە، ئەو کەسانەی ئەم مافەیان پێ بەخشراوە ژمارەكەیان دەگاتە نزیکەی 200 هەزار کۆچبەر لە ماوەكانی نێوان حوزەیرانی 2025 تا حوزەیرانی 2026.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەم زیادبوونەی مافی نیشتەجێبوونەی پەنابەران بە ڕێژەی 24% زیاترە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی پێشووتردا.

لەو ماوەیەدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە داواکارییەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی بەریتانی پێشکەش کراون کە لە 315 هەزار داواکاری تێپەڕیوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی تۆمارکردنی ئامارەکاندا كە بە ڕێژەی 17% زیاترە بە بەراورد بە ماوەكانی 2024-2025.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی (تایمز)ی ئینگلیزی ئەم رێژە زیادبوونەی چوونی پەنابەر و كۆچبەران بۆ بەریتانیا گەڕاندووەتەوە بۆ چاکسازییەکانی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا.

جگە لەوەش، پلانە نوێیەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی نیشتەجێبوونی پێویست بۆ بەدەستهێنانی مافی هەمیشەیی لە 5 ساڵەوە بۆ 10 ساڵ، بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان پێش چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە نوێیەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.