دوای زیادكردنی زیاده‌ی گومرگیی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كاڵای كه‌نه‌دی به بریاری دۆناڵد تره‌مپ مارك كارنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه ڕێوشوێنه‌كان بۆ دوو هێنده‌كردنی زیاده‌ی باج له‌سه‌ر كاڵای ئه‌مریكا ده‌گرنه‌به‌ر له رۆژانی داهاتوودا.
لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو هەڵمەتی سەپاندنی باجەکانی دەستپێکردووە، کەنەدیەکان بایکۆتێکی بەرفراوانیان بۆ بەرهەمە ئەمریکییەکان دەستپێکردووە، شەراب و خواردنەوە و كالای پیشه‌سازی و ئه‌لیكترۆنی ئەمریکی لە ڕەفەکانی فرۆشگاکان لە زۆربەی پارێزگاکاندا نەماون، هەروەها ژمارەی گەشتیارانی کەنەدی کە گەشت دەکەن بۆ ئەمریکا کەمیکردووە.
فرانسوا-فیلیپ شامپاین وەزیری دارایی كه‌نه‌دا لە وەڵامی باجی نوێی ئەمریکادا رایگه‌یاند: گەورەترین هێز کە هەموومان هەمانە هێزی کڕینه، دەتوانین کڕینی بەرهەمی کەنەدی هەڵبژێرین به‌وه وه‌ڵامی نه‌یارانی كه‌نه‌دا بده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها میلانی جۆلی وەزیری پیشەسازی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند: کاتێک بەرهەمێکی کەنەدی هەڵدەبژێریت، نەک تەنها فشار لەسەر ئەمریکا دروست ناکەیت، بەڵکو پارێزگاری لە هەلی کارەکانیش دەکەیت كه لە کەنەدا هه‌یه و به‌رهه‌می ناوخۆیی درێژه پێده‌دات.
جگه له‌وه مارك كارنی سه‌رۆك وه‌زیران له ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ڕاگه‌یاندووه و داوا له دانیشتووانی كه‌نه‌دا ده‌كات كه به توندی به‌رده‌وام بن له بایكۆتكردنی هه‌موو جۆره كاڵایه‌كی ئه‌مه‌ریكی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.