ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئاب، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ل ئێران چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ئێستادا له ئارادا نییه، ده‌شڵێت ئێستا كاری گرنگی ئه‌وان سه‌پاندنی سزا داراییه‌كانه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
كارۆلین لیڤیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی "فۆكس نیوز"دا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دانوستان له‌گه‌ل ئێران هیچ سوودێكی نییه و ئیران یاری به كات ده‌كات و ڕای گشتیش له‌سه‌ر خۆی ده‌شێوێنێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له ئێستادا بایه‌خی تایبه‌تی ئه‌وان میكانیزمه‌كانی سه‌پاندنی سزا داراییه‌كانه به‌سه‌ر ئێران‌دا، چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت شه‌ڕی ئابووری گرنگتره له شه‌ڕی سه‌ربازی.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له ئارادا نییه و ئه‌وه بژارده‌یه‌كی شكستخواردووه به‌لای ئه‌واندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.