Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 21:28

لە جەزائیر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان 12 کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو ئاگرە بەرفراوانەی دارستانەکانی چەند پارێزگایەکی جەزائیری گرتووەتەوە، لانی کەم 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی ماددیی زۆریش بە ناوچەکان گەیشتووە.

سەعید سەعیود وەزیری ناوخۆ و گەشەپێدانی ناوخۆیی جەزائیر، ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 قوربانی لەسەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون. ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرترین زیان بەر پارێزگای جیجل کەوتووە کە تێیدا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە پارێزگای بجایە 4 کەس و لە پارێزگای تێزی ئۆزۆ 3 کەسی دیکە بوونەتە قوربانی.

وەزیری ناوخۆ باسی لەوەش کرد کە تێکچوونی کەشوهەوا و بەهێزیی با، ڕێگربووە لەوەی فڕۆکەکانی ئاگرکوژێنەوە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام جەختی کردەوە کە تاوەکو ئێستا توانراوە زیاتر لە 70%ـی ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی جەزائیر بڵاوی کردەوە، لە کۆی 182 ئاگر کە لە ناوچە جیاجیاکان کەوتبووەوە، تیمەکانیان توانیویانە 118 ئاگر بکوژێننەوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش بە بەکارهێنانی هەموو توانایەکی مرۆیی و ماددی بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرانەی کە تاوەکو ئێستا ماونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.