وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئێران بێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وزە لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکییان ڕێگریکردنە لە دەستگەیشتنی تاران بە چەکی ئه‌تۆمی.
كریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ئێمە خوازیارین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڕێگەی دانوستان و پڕۆسەی پشکنینی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە کۆتایی پێ بهێنین.
وەزیری وزەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە: ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چ لە ڕێگەی دانوستان و پشکنینەوە بێت، یاخود لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌مریكا ناکرێت ڕێگە بدەن ئێران هه‌تا سەر هەڕەشە لە وزەی جیهان بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزای قورسی ئابووری به‌سه‌ر ئێران راگه‌یاند.
دواتر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا له‌باره‌ی سه‌پاندنی ئه‌م سزایه قورسانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماژەی بەوە دا کە به‌هۆی ئەو ڕێکار و هەنگاوانە، ئەگەر هەیە بەمزووانە ئێران کۆتای‌یان پێ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.