ئه‌مڕۆچوارشەممە 26ی ئاب، نیکۆلای ملادینۆڤ، نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریی دا لە ئەگەری ڕێكنه‌كه‌وتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە و ڕایگه‌یاند، غه‌ززه به‌رگه‌ی كاره‌ساتی تر ناگرێت.
ملادینۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیی بۆچوونمان وایه كه غەززە چیتر بەرگەی کارەساتی مرۆیی ناگرێت، ئەگەر ئاگربەستەکە وه‌كو ئه‌وه‌ی كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا داده‌ڕمێت و ڕێگایه‌ك بۆ گەڕانەوەی نامێنێت.
ئه‌و نوێنەره باڵایه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كات دره‌نگه و پێویسته نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سفر و غه‌ززه ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
ده‌شڵێت: لێ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌رج و داواكارییه‌كان شكست نییه بۆ ئیسرائیل و حه‌ماس ئه‌گه‌ر له‌پێناو مرۆڤایه‌تی و جارێكی تر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه دا بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.