وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب (مانگی 8)ی مووچەخۆرانی دەوڵەت كردووە.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی دەوڵەت كرا".
بەپێی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی)، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە لە عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەكات بە هەناردن و تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و دابەش دەكرێت.
دۆسیەی مووچە بە یەکێک لە هەستیارترین و دیارترین بابەتەکان لە شەقامی عێراقیدا دەستنیشان دەکرێت، بەو پێیەی شادەماری سەرەکیی جوولەی ئابووری و هێزی کڕینە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.