Erbil 31°C چوارشەممە 26 ئاب 12:52

نەتانیاهۆ: ناتوانرێت ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا بکرێت

بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
100%

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە گەیشتن بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێستا فەرمانڕەوایی ئێران دەکەن ئەستەمە. ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ هاوکاتە لەگەڵ ستایشکردنی ئەو فشارە داراییە بەرفراوانەی کە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی تاران دەستی پێکردووە.

نەتانیاهۆ، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە (25ی ئابی 2026) لە میانی بەشداریی لە بۆنەیەکدا ئاشکرای کرد، کە لە دوایین سەردانی بۆ واشنتن، لەگەڵ تڕەمپ تاوتوێی ئەگەری پەنابردن بۆ دیپلۆماسییان کردووە، بەڵام ئەو گومانی زۆری لەو پڕۆسەیە هەیە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە زمانێکی توند هێرشی کردە سەر دەسەڵاتدارانی تاران و گوتی: "من گومانم هەیە بتوانرێت لەگەڵ ئەو گرووپەی لەوێیە بگەینە ڕێککەوتن، مەبەستم ئەو دڕندانەیە. پێتان دەڵێم، ناتوانرێت هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵدا بکرێت."

نەتانیاهۆ هێرشە داراییە گەورەکانی ئیدارەی تڕەمپی بۆ سەر ئێران بەرز نرخاند و وەک کاریگەرترین ئامراز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تاران وەسفی کردن.
 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.