سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەندام پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا كرد و سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد.
لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا بەرز نرخاند، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، ههروهها حهوانهوه و هاوكاریكردنی ئاوارە ئێزدییەكان لەو وڵاتە.
دوا پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە هەموو بوارەكاندا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.