ڕۆژنامەی الیومی سعوودی زانیاریی نوێی دەربارەی داهاتووی کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە مەرجەکانی ئەو یاریزانە کردووە بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی یانەی ئیتیحاد.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە، بنزیما بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد، دوو مەرجی سەرەکی داناوە؛ یەکەمیان مانەوەی موسا دیابی، هاونیشتمانی و یاریزانی یانەکەیە لەگەڵ پێکهاتەکەدا، دووەمیشیان ئەنجامدانی لانی کەم 3 گرێبەستی نوێی ئاستبەرزە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بنزیما پێی وایە پێکهاتەی ئیتیحاد پێویستی بە گۆڕانکاری و بەهێزکردن هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا خاوەن بڕیارەکان لە ناو یانەی ئیتیحاد هەڵوێستی کۆتایی خۆیان دەربارەی گەڕانەوەی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە دەرنەبڕیوە و جۆرێک لە دوودڵی لە ناو یانەکەدا هەیە.
ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە ناوی بنزیما بە جێهێشتنی یانەی هیلال بەستراوەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی هیلال گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆلی واتکینز، ئەستێرەی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەنووسی بنزیما و هەڵوێستی کۆتایی یانەی ئیتیحاد بەرامبەر مەرجەکانی ئەو یاریزانە یەکلایی ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.