بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی فێنک پلەی گەرما نزم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیاجیادا. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی پێنجشەممە 27ـی ئاب، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک کە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 44 | 41 |
| سلێمانی | 42 | 40 |
| دهۆک | 42 | 39 |
| هەڵەبجە | 44 | 42 |
| چەمچەماڵ | 43 | 41 |
| زاخۆ | 43 | 41 |
| ئاکرێ | 44 | 42 |
| گەرمیان | 47 | 44 |
| پیرمام | 40 | 38 |
| حاجی ئۆمەران | 33 | 31 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.