Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 19:58

دۆڵی پارتن ئەستێرەی مۆسیقای كانتریی ئەمریكی لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئەستێرە و ئەفسانەی دیاری مۆسیقای کانتریی ئەمریکی، دۆڵی پارتن کە لە خێزانێکی هەژار لە ویلایەتی تینیسی گەورە بوو و دواتر بە گۆرانییەکانی وەک "Jolene" و "Coat of Many Colors" ناوبانگێکی جیهانی بۆ خۆی دروست كرد، ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

برازاکەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی دۆڵی پارتنی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە هێنانەخوارەوەی ئاڵاکانی وڵاتەكەی بۆ نیوە کرد بۆ ماوەی هەفتەیەک وەک ڕێزلێنانێک، هەروەها کۆچی دوایی دۆڵی پارتنی بە زیانێکی گەورە بۆ ملیۆنان کەس وەسف کرد.

لە ماوەی شەش دەیەی خزمەتی هونەریدا، دۆڵی پارتن نزیکەی 3 هەزار گۆرانی داناوە، لەوانە گۆرانییە بەناوبانگەکەی "I Will Always Love You" کە دواتر بە دەنگی گوتنی هیوستن سەرکەوتنێکی جیهانی بێ ئەندازەی بەدەستهێنا. بەرامبەر بڵاوکردنەوەی 49 ئەلبوومی ستۆدیۆیی و زیاتر لە 100 ئەلبوومی هاوبەش و کۆکراوە، ناسناوی (شاژنی مۆسیقای کانتری) پێ بەخشرابوو.

تا ئێستا خێزانەکەی هۆکاری کۆچی دوایی دۆڵی پارتنیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پارتن لەم دواییانەدا چەندین جار باسی لە تێکچوونی باری تەندروستی کردبوو؛ هەروەها هاوسەرەکەی کارل دین ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کردبوو.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.