Erbil 31°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:41

كەنەدا وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە.. باجی گومرگی تا رێژەی 50% بەسەر كاڵای ئەمریكی دەسەپێنێت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی کەنەدا ئەمڕۆ سێشەممە سەپاندنی باجی گومرگیی پێچەوانەی بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەل و بەرهەمی ئەمریکیدا ڕاگەیاند کە ڕێژەکەیان لەنێوان 15٪ بۆ 50٪ دەبێت، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەڵکشانی جەنگی بازرگانی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەدا دێت کە پێشتر مێژوویەکی درێژیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی بەهێزدا هەبووە.

بەگوێرەی ئەو پلانەی حكوومەتی كەنەدا بڵاوی كردۆتەوە، ئەو باجە گومرگییانەی کە بڕیاریان لەسەردراوە، لە ڕۆژی 8ی ئەیلوولی داهاتوو دەچنە بوار جێبەجێكردنەوە.

ئەو باجە گومرگییە نوێیانەی كەنەدا كە مانگی داهاتوو دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جێبەجێ دەكرێن، ئەمە دوای ئەوەی كە بڕیاری باجی گومرگیی ئەمریکا بە ڕێژەی 50% بەسەر بەرهەمە کەنەدییەکاندا لە ڕۆژی شەممەی رابردووەوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەلایەكی دیكەوە حكوومەتی کەنەدا هەر ئەمڕۆ سێشەممە ڕوونی کردەوە کە بۆ لەمەودوا باجە نوێیەکانی وڵاتەكەیان لەگەڵ ئاستی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا بەرز دەكرێنەوە و هاوتا دەکرێن.

بەهەمانشێوە هەر ئەمڕۆ حكوومەتی كەنەدا بڕیاری لەسەر دابینکردنی پاکێجێکی هاوکاری بە گوژمەی 5.4 ملیار دۆلار پەسند كرد بۆ ئەو کۆمپانیایانەی كە بەهۆی ئەم جەنگە بازرگانییە لەگەڵ ئەمریكا زیانیان پێدەگات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.