ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران تێکشکانێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەربەستی 200 هەزار تومەنی بڕی.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی دابەزینی بەهای تومەن، نرخی پاوەندی بەریتانی گەیشتە سەروو200 هەزار و 700 تومەن، هەروەها یۆرۆش نزیکبووەوە لە 2 هەزار و 340 تومەن.
لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا، نرخی یەک دۆلار لە دەوروبەری هەزار و 865 تومەن بوو، ئەمەش بەو مانایەیە کە تەنها لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، دۆلار بە ڕێژەی زیاتر لە 7% بەرزبووەتەوە. ئامارەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەهای دۆلار بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.