ئه‌مرۆ شەممە 22ی ئاب، حكوومه‌تی كاتیی سووریا ئیدانەی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی کرد لە به‌یت جن له باشووری دیمەشق و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاكی سووریا ناوی برد، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە تیرۆریستێکی لەو ناوچەیە کردووەتە ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و پێشێلكارییه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی سووریا پێكده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌شڵێت: ئیسرائیل به به‌رپرسیاری هێرشه‌كه ده‌زانین و لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.