Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 21:56

لە میسر 12 کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون

100%

لە پارێزگای فەیووم لە وڵاتی میسر، بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی گشتی (مایکڕۆپاس) و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، 12 هاووڵاتی بریندار بوون.

بەپێی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای فەیووم ئاگادار کراونەتەوە کە لەسەر ڕێگای بیابانیی ڕۆژئاوای ئەسیوت و لە نزیک بازگەی ئەبو ڕووس لەو ئاراستەیەی بەرەو پارێزگای بەنی سوێف دەچێت، ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویداوە.

تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتووە کە 12 کەس تووشی شکاوی و برینداری سەخت بوون، سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی فەیووم گواستراونەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و داواکاری گشتی دەستی بە ڕێکارە یاساییەکان کردووە بۆ زانینی هۆکار و ملابەساتەکانی ئەو ڕووداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.