Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 15:30

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستیدایە و هەفتەی دووەمی دەستکەوتەکانی تۆمار دەکات

100%

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە، بەڵام لە ڕێگادایە بۆ تۆمارکردنی دەستکەوتی هەفتانە بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران کە بووەتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی وزە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نرخەکان بەم شێوەیەن کە کۆنتراکتە ئایندەییەکانی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بە ڕێژەی 0.50% دابەزی و گەیشتە 86.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە بە ڕێژەی 2.3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو.

هاوکات، گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.29% دابەزی و گەیشتە 93.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی لە دانیشتنی ڕابردوودا بە ڕێژەی 2.4% بەرزبووەوە.

لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی برێنت بە ڕێژەی زیاتر لە 7% و خاوی ئەمریکی بە ڕێژەی زیاتر لە 8% بەرزبوونەتەوە، کە ئەمە بەرزترین ئاستە لە دوای 24ـی تەممووزی 2026ـەوە تۆمار کرابێت.

سەرەکیترین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ مەترسییەکانی پەککەوتنی دابینکردنی نەوت لە وڵاتە بەرهەمهێنەرە گەورەکانی وەک (سعوودیە، عێراق، ئیمارات و کوێت) دەگەڕێتەوە، ئەمەش بەهۆی دۆخی نادیاری جەنگ دژی ئێران.

هەروەها ماوەی کارکردن بە یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و یاران لەم هەفتەیەدا کۆتایی هات، بێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان هەبێت. هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری ئابووری توندی دژی ئەو وڵاتانە کردووە کە پاڵپشتی ئێران دەکەن.

تۆنی سیکامۆر شرۆڤەکاری دامەزراوەی "IG" دەڵێت: هەر لایەنێک پێداگیرە لەسەر هەڵوێستی خۆی، بەڵام لە سایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاودا، هیچ کام لە لایەنەکان کاتی ئەوەیان نییە یاری چاوەڕوانی بکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.