دکتۆر ئیڤان یێریمێنکۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، هۆشداری دەدات لەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی چپسی پەتاتەدا دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر، لە سەروو هەمووشیانەوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، کیسەیەکی چپس بە شێوەیەکی گشتی بڕێکی زۆر خوێ و چەوری تێری تێدایە، کە خواردنی بە شێوەیەکی بەردەوام دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، جۆری چپسەکە هەرچییەک بێت (پەتاتە، گەنمەشامی، یان سەوزە)، پێویستە بە بڕێکی کەم و دیاریکراو بخورێت. هەروەها دەڵێت: هەندێک کارگە چپسی برژاو یان کەم-خوێ بەرهەم دەهێنن، بەڵام تەنانەت ئەم جۆرانەش جێگەی سەوزە، دانەوێڵە و پێکهاتە سەرەکییەکانی تری سیستەمی خۆراکی تەندروست ناگرنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە چپس بەتایبەت بۆ منداڵان زیانبەخشە چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و کالۆری تێدایە و نابێتە هۆی تێربوون، ئەمەش وایان لێدەکات بڕێکی زۆر بخۆن کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەیان دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.