ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئاب، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی، پێویسته به‌رپرسانی باڵای ئێران له‌سه‌ر هێرشه درۆنییه‌كه‌ی كرایه سه‌ر پیرمام ڕوونكردنه‌وه بە هەرێمی كوردستان بده‌ن.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كه‌ین كه هاوخه‌میی بۆ ڕووداوه‌كه ده‌ربریووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له كاروباری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئێران ڕوونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن. ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی پێویست بووه ئه‌وان په‌یامه‌كانیان گه‌یاندووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌كه‌ن له سه‌ركرده‌كانی ئێران له نزیكترین كاتدا.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌بوونی سیسته‌می به‌رگریی (پاتریۆت) بابه‌تێك بووه په‌یوه‌ست بووه كه هاوپه‌یمانان ئه‌وان خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن كه له كوێ پێویسته دابنرێت.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: هیوادارین ڕێگە بگیرێت له‌وه‌ی كه فشاری زیاترمان لێ بكرێت، چونكه هه‌ڵوێستی ئێمه ڕوونه و ئێمه نابینه به‌شێك له‌و گرفتانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها هیوای خواست كه هه‌موولایه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌وان تێبگه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێم دژی هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمی یان نێوده‌وڵه‌تیی ناوه‌ستێته‌وه و لایه‌نگیریی ناكات، بۆیه ده‌خوازن كه چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته ئامانج.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د له دوماهی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: هەرێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سیاسی و ئابوورییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تریش هەیە، ده‌شڵێت كورد له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك دژی وڵاتێكی تر ناوه‌سێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.