Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 18:22

مۆرینھۆ نهێنیی داوانەکردنی لامین یامالی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد

100%

جۆزێ مۆرینھۆ ڕاهێنەری پورتوگالیی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، هۆکاری داوانەکردنی لامین یامال، باڵە هێرشبەرە درەوشاوەکەی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ ڕیزەکانی یانە شاهانەکە ڕوون کردەوە.

سەرەڕای ئەوەی ناوی لامین یامال پێشتر بە گواستنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید نەبەسترابووەوە، بەڵام مۆرینھۆ لە کاتی بەشدارییکردنی لە بەرنامەی بەناوبانگی  "El Chiringuito"ی ئیسپانی، ڕووبەڕووی پرسیارێک بووەوە سەبارەت بە ئەگەری کڕینی ئەو یاریزانە کەتەلۆنییە. مۆرینھۆ لە وەڵامدا ڕایگەیاند: ئەو یاریزانێکی نایاب و زۆر باشە، بەڵام نەخێر، من داوای گرێبەستکردن لەگەڵ ئەوم نەکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری پشتگوێخستنی ئەو یاریزانە، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە گوتی: چونکە ئێمە لە ڕیاڵ مەدرید باشترین یاریزانەکانمان هەیە.

لامین یامال کە بە جێگرەوەی مێسی ناوزەند دەکرێت، سەرەڕای کەمیی تەمەنی، خاوەنی دەستکەوتێکی زۆرە، لەوانە بەدەستهێنانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، هەروەها 3 نازناوی خولی ئیسپانیا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە. ناوبراو تا ساڵی 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و وەک سیمبولی هێرشبەریی بەرشەلۆنە دەبینرێت.

ئەم لێدوانانەی مۆرینھۆ لە کاتێکدایە کە ناوبراو کار لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، دوای ئەو ئاستەنگانەی یانەکە لە 2 وەرزی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ درەوشانەوەی بێوێنەی یامال لە یاریگای کامپ نو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.