Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 21:38

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هێرشی سەر پیرمام ئاستەنگ بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان دروست دەکات

100%

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و بۆردومانکردنی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

ڕاوێژکارییەکە هۆشداری دا کە ئەم جۆرە کردەوانە هەوڵەکانی ئاشتی پەک دەخەن و عێراق دەخەنە بەردەم تەحەدای ئەمنیی یەکجار سەختەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئاڕاستەکانی حکوومەتی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە وڵات. ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی ئەم هێرشانەی بە "کارێکی نابەرپرسانە" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بە توندی دژی هەر دەستدرێژییەکن، لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت، کە وڵات و گەل ڕووبەڕووی قۆناغێکی مەترسیداری هەڵکشان بکاتەوە.

ڕاوێژکارییەکە جەختی کردەوە، کە ڕێگە نادەن ئەم جۆرە ڕەفتارانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ ئەو قۆناغە ناخۆشانەی کە وڵات تێپەڕی کردوون. ئامانجی سەرەکی لەم هەڵوێستە، پاراستنی سەروەریی وڵات و بونیادنانی ئاشتییەکی بەردەوامە بۆ هەموو پێکهاتەکان، تاوەکو چیتر خاکی عێراق نەبێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێیە دەرەکییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.