Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 23:46

دهۆک.. ئاوی گەڕەکی ئێتیتێ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەبڕدرێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆک ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردنی تەکنیکی لە هێڵە سەرەکییەکان، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکی (ئێتیتێ) بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هۆکاری بڕینی ئاوەکە بۆ هەبوونی شکان و پڕۆسەی گواستنەوەی هێڵی سەرەکیی پاڵنانی ئاو لە ناوچەی (نزارێ بۆ ئێتیتێ) دەگەڕێتەوە. پڕۆسەی بڕینی ئاوەکە لە کاتژمێر 1:00ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆک داوا لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو گەڕەکە دەکات هاوکار بن و لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا دەستپێوەگر بن لە بەکارهێنانی ئاودا تاوەکو کارەکان کۆتاییان دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.