ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی بیسترا و له شوێنی رووداوه‌كهش ئاگر گه‌وره دروستبوو و دووكه‌ڵێكی زۆریش به‌رز بووه‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له سلێمانی پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌م ئێواره‌یه ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی بیستران.
له شوێنی رووداوه‌كه، ئاگرێكی گه‌وره دروستبووه و دووكه‌ڵێكی زۆریش به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای به‌نزین له‌ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی دروستبووه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ڤیدیۆ: دیمه‌نێكی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان و ئاگره‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.