Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 11:36

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیمارات داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌ شوێنی ئارام خۆیان حه‌شار بده‌ن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیمارات په‌یامێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات‌ له‌ نزیك په‌نجه‌ره‌ و شوێنه‌ كراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و له‌ شوێنێكی ئارام خۆیان حه‌شار بده‌ن‌، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنیان له‌سه‌ره‌.

پەیامه‌كه‌ وه‌ك ئاگادارکردنەوەیه‌ك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتەوە له‌ رێگه‌ی مۆبایل گه‌یشتۆته‌ هاووڵاتییان و تێیدا ئاماژە بەبوونی ئه‌گه‌ری هێرشێكی مووشەکی بۆ سەر وڵاتەکە کراوە.

لە پەیامە ئاگادارکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووه‌: هەڕەشەیەکی ئەگەریی هێرشی مووشەکی هەیە، تکایە دەستبەجێ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بدۆزنه‌وه‌ و دوور بكه‌ونه‌وه‌ لە پەنجەرە و دەرگه‌ و شوێنە کراوەکان.

به‌هه‌مانشێوه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ڕیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاماژه‌ی به‌ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مووشه‌كی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كردبوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ڕ داوای له‌ هاووڵاتییان كردبوو له‌ شوێنی ئارام بمێننه‌وه‌ و ئاگاداری هه‌واڵ و پێشهاته‌ به‌په‌له‌كان بكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.