Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 23:46

ئاژانسی ئەتۆمی: چەند تۆن ماددەی ئەتۆمیمان لە سووریا دۆزییەوە

100%

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئاژانسەکەیان چەند تۆن ماددەی ئەتۆمییان لە شوێنێک لە سووریا دۆزیوەتەوە کە پێشتر ڕانەگەیەندراوە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب، رافائیل گڕۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕایگەیاند: دوای بڕیارە بوێرانەکەتان بۆ ئاگادارکردنەوەمان لە بوونی شوێنێکی دیکە کە ماددەی ئەتۆمی لێ کۆگاکراوە، توانیمان بگەینە ئەو شوێنە و چەند تۆن ماددەی ئەتۆمیی ئاشکرانەکراو بدۆزینەوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسە نێودەوڵەتییەکە هۆشداریی دا و گوتی: ئێمە لێرەدا باس لە چەند تۆن ماددەی ئەتۆمی دەکەین، کە دەکرێت بۆ مەبەستی خراپ و نادروست بەکاربهێنرێن.

ئەم لێدوانانەی گڕۆسی لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە هەوڵدایە بۆ پشکنینی وردی پێگەکانی سووریا و دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ چالاکییەکی ئەتۆمیی نایاسایی لە ناوچەکەدا بوونی نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.