Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 13:28

عەمار حەکیم پیرۆزبایی لە 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

100%

عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری ئەو حزبە و بەتایبەتی سەرۆک بارزانی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاب، عەمارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: دامەزراندنی پارتی وێستگەیەکی دیار بوو لە کاروانی ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا، لە ماوەی چەندین دەیەی خەباتیشیدا ئامادەییەکی کاریگەری هەبووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی، دادپەروەری و بەهێزکردنی دیموکراسی.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پارتی خواست لە کاروانی خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان. هاوکات ستایشی ڕۆڵی ئەو حزبەی کرد لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی سیاسی و ڕێڕەوی دیموکراسی لە عێراق.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەمار حەکیم جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان کردەوە لەسەر بنەماکانی دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و شەراکەت، وەک تاقە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی تەحەددییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.