Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 00:58

هاوپەیمانیی عەزم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

100%

نووسینگەی ڕاگەیاندنی "هاوپەیمانیی عەزم"، ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو حیزبەدا.

هاوپەیمانییەکە لە پەیامەکەیدا یادی کاروانی سیاسی و نیشتمانیی پارتی کردەوە کە لە ساڵی 1946ـەوە لە سەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی دەستی پێکردووە. عەزم جەختی کردەوە کە ڕۆڵی پارتی لە ژیانی سیاسیی عێراق و بەشداربوونی لە کارە نیشتمانییەکاندا جێگەی بایەخ و پێزانینە، بەتایبەت ئەو قوربانییانەی کە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا بەخشیوێتی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی عەزم هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک بارزانی و کادیرانی پارتی خواست و ئومێدی کرد کە ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی زیاتری ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.