Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 13:28

مەسرور بارزانی لە ‌ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

100%

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژێر سێبەر و ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمرە.

ئەمەش دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:-

بە بۆنەی 16ـی ئاب، ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر و سەرکردەی نیشتمانیمان و باوکی خوشەویستم جەنابی سەرۆک بارزانی و هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت کوردستانییان دەکەم.

یادی دامەزراندنی دێرینترین و گەورەترین و بەهێزترین پارتی کوردستان لە سەر دەستی رێبەری مێژویی و باوکی روحی گەلەکەمان مستەفا بارزانی نەمر ، یەکێکە لە پڕشەنگدارترین ڕۆژ و یادەکانی مێژووی گەلەکەمان.

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ژێر سێبەر و ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمرە و بەردەوامە لە تۆمارکردنی داستان و دەستکەوتی مەزن و  دیرۆکی کە جێگەی شانازی هەموو کوردستانییەکی دڵسۆزە.

پارتی و سەرۆک بارزانی، هیوا و ئومێد و جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان و گەرەنتی پاراستن و پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیریی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و ئەندازیاری بووژاندنەوە و بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی کوردستانن.

لە ساڵیادی شازدەی ئابدا ، بە شکۆ و ڕێز و پێزانینێکی قووڵەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی،  بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و سەرکردە و سەرجەم خەباتکار و شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە .

هەمیشە شکۆدار بێت یادی شازدەی ئاب .

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.